وادەی دابەشکردنی پارەی ئەم کەسانەش ڕاگەیەندرا

وەزیری تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە پارەی مانگێکی دیکەی هاندانی پزیشک، پەرستار و کارمەندانی کەرتی تەندروستی، خەرج دەکرێت.

رێکەوت حەمە رەشید، وەزیری تەندروستی لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک وتوویەتی، کە هەفتەی داهاتوو (بەر لە جەژنی قوربان) پارەی مانگێکی دیکە بەسەر پزیشک و کارمەندانی بواری تەندروستی، دابەش دەکرێت.

وەزیری تەندروستی بە باسیشی ڕاگەیاندووەمانگانە زیاتر لە چوار ملیار دینار وەکپارەی هاندان دابەش دەکرێت، کە دەرماڵەیەکە حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە بری جیاواز بەسەر پـزیشک و هەموو مووچەخۆرانی نەخۆشخانەکانی سەر بە وەزارەتی تەندروستی دابەشی دەکات.



PM:07:53:21/08/2017