وەزیری بەرگریی ئەمەریكا گەیشتە عێراق

بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 22ی ئاب جیمس ماتیس وەزیری بەرگری ئەمریكا گەیشتە بەغدای پایتەخت و بڕیارە سەردانی هەرێمی كوردستانیش بكات.

وەزیری بەرگری ئەمریكا ئەمڕۆ لەگەڵ حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق و چەند بەرپرسێكی تری عێراق كۆببێتەوەو شەڕی داعش و پەیوەندییە سەربازییەكانی نێوانیان تاوتوێ بكەن.

بە پێی زانیارییەكان بڕیارە جیمس ماتیس، سەردانی هەرێمی كوردستانیش بكات و لەگەڵ ژمارەیەك لەبەرپرسانی هەرێمی دیدار‌و كۆبوونەوە بكات.



AM:09:46:22/08/2017