دادگاى باڵاى سعوودیه، ڕای گه‌یاند، مانگى یه‌ك شه‌وه‌ى
(زی حجه_ مانگێكى كۆچییه) بینراوە ، بۆیه ڕۆژی 1ی نۆ یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربانە.
ئاژانسى
هه‌واڵه‌كانى سعوودیه (واس) له‌سه‌ر زارى سه‌رچاوه‌یه‌كی دادگاى باڵاى سعوودیه‌وه،
بڵاویكرده‌وه: "ئه‌مشه‌و توانرا مانگى یه‌ك شه‌وه‌ى (زی حجه)
ببینرێت".
ئاماژه به‌وه‌شدراوه، كه سێشه‌ممه
ته‌واوكه‌رى مانگى (زی عوقده)بوو، ئەمشەویش توانرا مانگ ببینرێت.
به‌پێی بڕیاره‌كه، ڕۆژى 31/ 8/
2017 ڕۆژى عه‌ره‌فه ده‌بێت و ڕۆژى 1ى ئه‌یلوولى 2017، یه‌كه‌م ڕۆژى جه‌ژنى قوربان
ده‌بێت.
هاوکات سەرۆکی لیژنەی فەتوای سلێمانی ڕایگەیاند،
یەکەم رۆژی جەژنی قوربان یەکلایی کراوەتەوە و دیاریکراوە کە 1ی ئەلولی 2017 یەکەم
رۆژی جەژنی قوربان دەبێت.
د.عیرفان رەشید
سەرۆکی لیژنەی فەتوای سلێمانی بە ماڵپەڕی دواڕۆژی وتووە کە یەکەم ڕۆژی جەژنی
قوربان یەکلایی کراوەتەوە رۆژی هەینی 1-9-2017یەکەم رۆژی جەژنی قوربان دەبێت.
جەژنی قوربان یەکێکە
لە جەژنە سەرەکییەکانی موسوڵمانان و لە هەرێمی کوردستان ئەو جەژنە چوار ڕۆژە و
تێیدا هاوڵاتیان سەردانی یەکتر دەکەن و گەردن ئازادی لە یەکتری دەکەن.