بەیانی ئەمرۆ هەینی 2017/8/25 خالید خاکی، شانۆکار و سەرنوسەری گۆڤاری مانگانەی ساکار تەرمەکەی لە ماڵی خۆی لە شاری سەقز دۆزراوەتەوە.
سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن مەرگی خالید خاکی گوماناوییە، چونکە وا دەرناکەوێت کە خۆی کوشتبێت، بەڵام تا ئێستا ئەم زانیارییانە لەلایەن لایەنە بەرپرسەکانەوە پشتڕاست نەکراوەتەوە و بەمەبەستی پشکنین و توێکاریی یاسایی تەرمەکەی بۆ نەخۆشخانەی سەقز گوازراوەتەوە.
خالید خاکی سەرنووسەری گۆڤاری مانگانەی ساکارە کە گۆڤاریکی فەرهەنگی _هونەرییە و لە سەرەتای ساڵی 2016ەوە لە شاری سەقز و بە یارمەتی چاپەمەنی وتار دەردەچێت.
خالید خاکی جیا لە بواری شانۆ، لە بواری کورتە چیرۆک و وەرگێڕانیشدا بەرهەمی بڵاو بووەتەوە و هاوکات بەڕێوەبەری پێگەی هەواڵی (ساکارپرێس) بووە.
خالید خاکی ساڵی 1336 هه‌تاوی له گوندی (دایه سڵێمان) لەدایکبووە خوێندنی سه‌ره‌تای و ناوه‌ندی و دواناوه‌ندی هه‌ر له شاری سه‌قز ته‌واوکردووه له زانکۆی په‌یام نووری سه‌قزیش بڕوانامه‌ی لیسانسی ئه‌ده‌بیاتی فارسی له‌م دواییانه‌دا وه‌رگرتووه.
خالید خاکی پێشتر فەرمانبەری فەرمانگەی بەدالە و گەیاندنی شاری سه‌قز بوو که له ساڵی 1983 له‌سه‌رکار لابراوە و بۆ ماوەی 18 مانگ زیندان لە زیندانی کۆماری ئیسلامی‌دا بووە.
ئه‌م نووسه‌ره‌ی شاری سه‌قز هه‌ر له سه‌رده‌می قوتابخانه‌وه هۆگری هونه‌ر به‌تایبه‌ت هونه‌ری شانۆ بووه و پێش ئه‌وه‌ی وه‌ک نووسه‌رێک بیناسین، گه‌لێک چالاکی له بواری هونه‌ری شانۆدا بووه که ئه‌ندامێکی کارامه‌ی ته‌نیا گرووپی شانۆی ئه‌و ساڵانه‌ی شانۆی شاری سه‌قز له ده‌یه‌کانی 70 و 80ی زایینی بووه له گه‌لێک له شانۆکانی گرووپی شانۆی شاردا له ساڵۆنی شاره‌داری ئه‌وکات ده‌وری گێڕاوه و شاره‌زای زۆربه‌ی شانۆنامه‌کانی شانۆنووسانی ئێرانی وه‌ک (به‌یزایی) هتد بووه که به‌شداری له شانۆی (شه‌هیدی دووه‌م) یه‌کێک له کاره به‌تواناکانیه‌تی و له‌ناو خه‌ڵکی ئه‌وکاتدا ره‌نگدانه‌وه‌ی به‌رچاوی هەبووه.
چەند بەرهەمێکی چاپ کراوە، لەوانە چیرۆک و خەج، کورتە چیرۆک ساڵی (نه‌زه‌رێک به کوردستان دیدارێک لەگەڵ شاعیران) ساڵی 1978, (ئه‌فسانه) نووسینی نیما یووشیج، وه‌رگێڕان، ساڵی 2001 - (ئایه‌ره ئایه‌ره( ساڵی 2002 و به‌شی دووهه‌می (ئایه‌ره ئایه‌ره) ش ئامادەی چاپە