خشتەی پێدانی کارەبا بۆ ڕۆژانی جەژن ڕاگەیەندرا

بەڕێوەبەری گشتی كارەبای سلێمانی ڕایگەیاند لەچوار رۆژی جەژندا نزیكەی 16 كاتژمێر كارەبای نیشتمانیی دەدرێتە هاوڵاتیان و ئەوەشی دەمێنێتەوە لەلایەن مۆلیدە ئەهلیەكانەوە پڕدەكرێتەوە.

سالار حسامەدین، بەڕێوەبەری گشتی كارەبای سلێمانی، بە ماڵپەڕی SNNی ڕاگەیاندووە: پلانمان داناوە ئەگەر پلەكانی گەرما چەند پلەیەكیش نزم ببنەوە، لەڕۆژانی جەژنی قورباندا، (14-16) كاتژمێر كارەبا لەشەوو ڕۆژێكدا بدرێتە هاوڵاتیان.

ڕوونیشی کردووەدەوە" ئەوەی كە دەمێنێتەوە، بەكارەبای مۆلیدە ئەهلییەكان پڕدەكرێتەوە، تا بەشێوەیەكی تەواوەتی كارەبا بۆ هاوڵاتیان دابین بكرێت".

داوا لەهاوڵاتیان دەكات بەكارهێنانی ئامێرەكانی فێنككەرەوە، كە وزەیەكی زۆری كارەبای پێویستە، كەمبكەنەوەو دەشڵێت: " بەكەمكردنەوەی بەكارهێنانی ئامێرەكان، بڕی پێدانی كارەبای نیشتمانیی زیاتر دەبێت، ئەوەش لەقازانجی هاوڵاتیانە".



PM:06:38:27/08/2017