پۆلیسی کەرکوک: ٩٩ گومانلێکراو دەستگیرکران


بەڕێوەبەری پۆلیسی کەرکوک لەکۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە گەڕەکانی ناو پارێزگای کەرکوکدا ٩٩ گومانلێکراو و داواکراویان دەستگیرکردووە.


خەتاب عومەر، بەڕێوەبەری پۆلیسی کەرکوک لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێزە ئەمنییەكان، هەڵمەتێكی گەڕان و پشكنییان بۆ سەر زۆربەی گەڕەكەكانی پارێزگای كەركوك ئەنجامداوە.

ناوبراو ئەوەشی وت هەڵمەتەكە لەسەر بڕیاری پارێزگار و سەرۆكی لیژنەی ئەمنی لە ئەنجوومەنی پارێزگا بووە، بە وەرگرتنی ڕەزامەندی دەسەڵاتی دادوەریی و توانیویانە ٩٩ کەس دەستگیربکەن.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، کە ٨٨ کەسیان گومالێکراوبوون و ١٠ کەسیان داواکراوبوون بەپێی مادەی ٤ ی تیرۆر و کەسێکیان بەپێی مادەی ٢٣٩ تایبەت بە ئەنجامدانی ساختەكاری دەستگیرکراوە.

بەڕێوەبەری پۆلیسی کەرکوک ئاشکراشیکرد لە هەڵمەتەكەدا، هێزە ئەمنییەكان دەستیان بەسەر ژمارەیەك چەك و بڕێكی تەقەمەنییدا گرتووە.



PM:07:43:30/08/2017