هەدەپە خۆپیشاندانی گەورە لە شەش شار ئەنجام دەدات

پارتی دیموکراتی گەلان- هەدەپە، لە چوارچێوەی تێکۆشان بۆ ئاشتی و دیموکراسیدا دووەمین قۆناغی خۆپیشاندانەکانی دەستپێدەکات و بڕیاریدا، لە شەش شاری گەورەی تورکیا و باکوری کوردستان گردبوونەوە و خۆپیشاندان ئەنجام بدات.
 
ئەمڕۆ هەدەپە ڕایگەیاند، کە لە شەش شاری گەورەی باکوری کوردستان و تورکیا گردبوونەوەی جەماوەری بەڕێوەدەبات، ئەو زنجیرە خۆپیشاندانە ڕۆژی ١٠ی ئەیلول لە ئەستەنبۆل دەستپێدەکات.
 
پاش ئەستەنبۆل ڕۆژی ١٧ی ئەیلول لە ئامەد، ٢٠ی ئەیلول لە وان، ٢٤ی ئەیلول لە ئەدەنە، ٣٠ ئەیلول لە مەرسین و ١٤ی ١٠ش لە ئیزمیر گردبووەنەی جەماوەری بەڕێوەدەبرێت.
 
ئەو زنجیرە خۆپیشاندانانە لە چوارچێوەی قۆناغی دووەمی تێکۆشان بۆ ئاشتی و دیموکراسی ئەنجام دەدرێن.


PM:04:46:31/08/2017