گۆرانیبێژ هەڵوێست محەمەد كلیپێكی نوێ لەگەڵ کچە لاوی تازە دەرکەوتوو دێرێ ئارام بڵاوکردەوە.
کلیپەکەی هەڵوێست کە بە ناوی "ژیان لەگەڵ تۆ" تایبەت بۆ "سپی میدیا" نێردراوە و بۆ یەكەمین جارە ئەو کچەی دوێتی لەگەڵ کردوە کەناوی "دێرێ"یە لە بواری هونەریدا دەردەكەوێت.
كلیپەكە لە شاری سلێمانی تۆماركراوە و میلۆدی گۆرانییەكە لەلایەن خۆیەوە دانراوە و هۆنراوەی هێمن حەمیدە، و ئەفشین شوكری كاری دابەشكردنی بۆ كردووە، كلیپی گۆرانییەكەش لەلایەن هەردی سەلامییەوە لە شاری سلێمانی بەرهەمهێنراوە.