وەزارەتی دارایی و ئابوری رەزامەندی نیشانداوە دەرماڵەی مامۆستایانی سەنتەرو خانەو پەیمانگاکانی سەر بەوەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی خەرجدەکرێت.
وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمی كوردستان، لە نوسراوێکدا كه ڕۆژی 7ی مانگی رابردوو دەرکراوەو ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی كراوه، ڕه‌زامه‌ندی نیشاندراوه له‌سه‌ر خه‌رجكردنی ده‌رماڵه‌ی هاندان، بۆ ئه‌و مامۆستایانەی، كه له سه‌نته‌رو خانه‌و په‌یمانگاكانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمهڵایهیهتی وانه ده‌ڵێنه‌وه.
لە نووسراوه‌كه‌دا هاتووە"، دهرماڵهیهکە ئه‌و مامۆستایانه ناگرێته‌وه كه ته‌نسیب كراون بۆ دام‌و ده‌زگاكانی تر، هەروەها ئه‌و مامۆستایانه‌ش ناگرێته‌وه كه مۆڵه‌تیان كردووه جگه له مۆڵه‌تی ئاسایی‌و مۆڵه‌تی پێش له دایكبوون كه 21 ڕۆژه".
هەروەها بەپێی نوسراوەکە خەرجکردنی ده‌رماڵه‌كه له‌مانگی 6ی 2017 ه‌وه كاری پێده‌كرێت.