کۆمیسیۆن وادەی بانگەشەی
بۆ ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان دیاریکرد و بانگەشەکەش ١٨ ڕۆژ دەخایەنێت.
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوێکی کۆمیسیۆنی
باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسیی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، رۆژی سێشه‌ممه
5-9-2017، بانگه‌شه‌كردن بۆ ڕیفراندۆم دەستپێدەکات
كۆمیسیۆن ئاماژەی بەوە کردووە، هەر کەسێک بەر لە رۆژی
دیاریکراودا دەست بە بانگەشە بکات، بەپێی پەیڕەو و رێککارەکانی کۆمیسیۆنی باڵای
سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی رووبەڕووی بەرپرسیارێتی یاسایی دەبێتەوە.
هەروەها بە گوێرەی ئەو
بڕیارە، بانگەشەکردن تا ڕۆژی 22-9-2017 بەردەوام دەبێت.