گۆڕان بە چەند وێنەیەکی بڵاونەکراوەی نەوشیروان مستەفا وەڵامی پارتی دەداتەوە

میدیاکانی پارتی ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن بەرامبەر تاپۆکردنی گردی زەرگەتە لەسەر هەردوو کوڕەکەی نەوشیروان، خانووەکەی لەندەنی نەوشیروان مستەفا لەسەر کچەکەی تاپۆکراوە، پەرلەمانتارێکی گۆڕان بە چەند وێنەیەکی بڵاونەکراوەی نەوشیروان مستەفا وەڵام دەداتەوە.

 لە وەڵامی ماڵپەرێکی سەر بە پارتی کە بڵاوی کردۆتەوە خانووەکەی لەندەن کراوەتە ناوی کچەکەی نەوشیروان مستەفاوە ، عەلی حەمە ساڵح سەرەڕای ڕەتکردنەوەی ئەو هەواڵە ، چەند وێنەیەکی نەوشیروان مستەفا لە کاتی نەخۆشیەکەی لە لەندەن بڵاو دەکاتەوە.

عەلی حەمە ساڵح  ڕایدەگەیەنێت" ئەم وینانە نمای کوڕی بۆی ناردووم کە ئەو کاتە بۆ دڵنیابوونەوە لە تەندروستی تەلەفۆنم بۆی دەکرد و ئەویش بۆ دڵنیا کردنەوەی ئێمە ئەو وێنانەی دەنارد".



AM:10:43:04/09/2017