ئەندامێکی جڤاتی گشتی گۆڕان: قبوڵناکەین ئەندامەکانمان بچنە ناو جوڵانەوەی نەخێرەوە

ئەندامێکی جڤاتی گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان، ڕایگەیاند کە تائێستا ئاسایی بووە ئەندامانی گۆڕان بچنە ناو گرووپی (نەخێر)ەوە، بەڵام ئەمڕۆ ئەو گرووپە ناوی خۆیان وەک قەوارەی سیاسی تۆمار کرد، بۆیە قەبوڵ ناکرێت.

عەزیمە نەجمەدین، ئەندامی جڤاتی گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان، بە ماڵپەڕی باسی وتووە: "تائێستا قسەمان نەکردووە کە ئەندامانمان چونەتە گرووپی (نەخێر)، لەوانە رابوون مەعروف، ئیسماعیل گەڵالی و مەلا سامان، بەس لەمڕۆوە ئەو گرووپە ناوی خۆیان وەک قەوارەی سیاسی تۆمار کردووە، بۆیە گۆڕان لەمەودوا تەحەکوم دەکات، کە چوونە ئەو بەرەیەوە شتێکی دیکە و کاردانەوەیەک دەبێت یان ئاسایی دەبێت، بەڵام بە بۆچوونی من شتێکی دیکە دەبێت ".


ئاشکراشی کردووە کە چاوەڕوان دەکرێت دەنگی گۆڕان بەپێچەوانەوەی ھەڵوێستی ئێستای گۆڕان بۆ نەخێر و گرووپی (نەخێر) بڕوات.



PM:03:39:05/09/2017