بە ڤیدیۆ.. چالاکیەکی پەکەکە دژی سووپای تورکیا

هێزەكانی پاراستنی گەل " هەپەگە " ڤیدیۆی چالاكیەكیەکیان لەدژی سووپای تورکیا لە پارێزگای سرت بڵاودەکاتەوە.

ئەو چالاکییە کە لەمیدیاکانی پەکەکە رۆژی ٢٦ ی تەموز بڵاوکراوەتەوە لەناوچەی هێرێكۆڵ لەپارێزگای سرت بووە.

هێزەکانی پاراستنی گەل لەسەر ئەو چالاکییە بەیاننامەیەکیان بڵاوکردۆتەوە کە تیایدا هاتووە " لەدوای چاودێریكردنی درێژخایەن، هێزەكانمان لەچوار بەرەوە هێرشیان كردە سەر هێزە سەربازیەكانی توركیا ك ەلەناوچەی هێرێكۆڵ لەپارێزگای سرت ئۆپراسیۆن ئەنجام دەدەن لە 26ی تەموزدا". 

لە بەیاننامەكەدا هاتووە " لەو چالاكیەدا 9 سەرباز كوژراون و چەندین سەربازی دیكە برینداربوون. چەندین چەك و ئامێر دەستیان بەسەرداگیراوە .هەرەوەها پێنج بنكەی سەربازی بەتەواوی خاپوركراون و چەندین بنكەی دیكەش زیانیان پێگەیەنراوە" .

بەگوێرەی بەیاننامەكە گەریلایەك لەبەر سەختی برینەکەی شەهید دەبێت .

بەیاننامەکە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە دوای هێرشی پەکەکە سوپای توركیا بە تۆپ و هاوەن بۆردومانی ناوچەكەی كردووەو كوژراو بریندارەكانی بەهەلیكۆپتەر گواستووەتەوە.




PM:10:09:08/09/2017