بارەگانی ئەنجومەنی مەندەلی لەلایەن میلیشا شیعەکانەوە گەمارۆدرا

ئەنجوومەنی ناحیەی مەندەلی لەلایەن میلیشا شیعەکانەوە گەرماردرا.

شارۆچکەی مەندەلی لە باشوریی خانەقین کەمێک پێش ئێستا بینایەی ئەنجوومەنی ناحیەکە لەلایەن هێزەکانی عەسائیب ئەهلی حەقەوە گەماردرا.

بەپێی زانیارییەکانی سپی، ئەو چەکدارانە داوا دەکەن ئەندامانی ئەنجوومەنەکە دەستلەکاربکێشنەوە کە زۆربەیان کوردن

ئەم کێشە ئەو کاتە روویدا کە ئەنجومەنی شارەکە کە زۆربەی کوردن داوایان کرد بەشداری ریفراندۆمی کوردستان بکەن کە بڕیارە ٢٥ ی ئەیلول ئەنجام بدرێت. دوێنیش ژمارەیەک عەرەبی شیعە چوونە سەر بینایەی ئەنجومەنی ناحیەکەو دژی ئەنجامدانی ریفراندۆم لەشارەکە وەستانەوە.

هەروەها خۆپیشاندەران چوونە سەر بارەگای یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەشارەکە و لەزۆر شوێن ئالآی کوردستانیان داگرت. 



PM:12:55:11/09/2017