واژۆی پێویست بۆ كۆبوونەوەی پەرلەمانی كوردستان پێشكەشكرا

ڕاگەیاندنی پەرلەمانی كوردستان لە نوسراوێكدا دەڵێت، واژۆی ڕێژەی یاسایی ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان پێشكەشكراوە بۆ كۆبوونەوەی پەرلەمان لە ڕۆژی پێنج شەممە ١٤ی ئەیلولی ٢٠١٧، 

لە ڕاگەیەندراوەكەی پەرلەمانی كوردستاندا هاتووە "لە كاتێكدا كە دۆخی كوردستان بە هەلومەرجێكی چارەنووسسازدا تێدەپەڕێت پێویستە پەرلەمانی كوردستان ڕۆڵی مێژووی خۆی ببینێت".

لە بەشێكی تری ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەكراوە "واژۆی ڕێژەی یاسایی ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان پێشكەشكراوە بۆ ئەنجامدانی كۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ ڕۆژی ١٤ ئەم مانگە".

بڕیاری دیاریكردنی وادەی یەكەم كۆبوونەوەی پەرلەمان لە ڕێككەوتنی نێوان یەكێتی و پارتی بریاری لێدراوە و هەر ئەمڕۆش یەكگرتووی ئیسلامی ڕایگەییاند كە بەشداری كۆبوونەوەی سبەینێی پەرلەمان دەبن.



PM:02:46:13/09/2017