وەزارەتی دارایی رێنومایەکی نوێی لەسەر مووچە دەردەکات

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕێنمایی دارایی ژمارە (23)ی ساڵی (2017)ی بڵاوکردەوە کەتایبەتە وەرگرتنی سەر مووچە.

بەپێی ڕێنماییەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، کە وێنەیەکی دەست سپی کەوتووە هاتووە"  لەسەر ڕەزامەندی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران لە حاڵەتی جێبەجێکردنی سیستەمی پاشەکەوت کردنی مووچە، هەندێک لە فەرمانبەران لە کاتی وەرگرتنی سەرمووچەی ساڵانەیان، ڕێژەی پاشەکەوتکردنی مووچەیان دەگۆڕێت و زیاتر دەبێت، بۆیە ڕێژەی پاشەکەوتکردنی موچەیان هەروەکو خۆێ بمێنێتەوە و زیاد نەکرێت، واتە لەسەر بنەمای ڕێژەی پاشەکەوتی پێش پێدانی سەرمووچە، مووچەکەیان خەرج بکرێت.

بەپێی ئەو رێنوماییە ئەو بڕیارە 2017/8/1ەوە جێبەجێ دەکرێت و تەنها ئەو فەرمانبەرانەش دەگرێتەوە کە سەرمووچەی ساڵی 2017ەیان پێ دراوە.



PM:05:03:13/09/2017