لەسەر داوای حکومەت پەرلەمانی عێراق نەجمەدین کەریمی لەسەر کار لادا

لەسەر داوای حکومەتی عێراق، پەرلەمانی کوردستان بەزۆرینەی دەنگ و بەبایکۆتی پەرلەمانتارانی کورد، د. نەجمەدین کەریم لە پارێزگاری کەرکوک لادرا.

د. فه‌رهاد قادر ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عیراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایەگاند" به‌ ئیمزای ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار لابردنی نه‌جمه‌دین كه‌ریم وه‌ك پارێزگاری كه‌ركوك خرایه‌ دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی عیراقه‌وه‌، له‌ دانیشتنه‌كه‌دا به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگ بڕیاردا كه‌ نه‌جمه‌دین كه‌ریم له‌پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك دوربخرێته‌وه‌".

لە درێژەی لێدوانەکەیدا ئەو پەرلەمانتارە وتی " ئه‌و بڕیاره‌ ته‌واو نایاساییه‌، یه‌كه‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌ته‌ له‌ دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌ماندا نه‌بووه‌، دووه‌میش پارێزگای كه‌ركوك تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه‌ و به‌پێی یاسای بریمه‌ر كه‌ ته‌نها پارێزگای كه‌ركوك ده‌گرێته‌وه‌و جیاواز له‌پارێزگاكانی دیكه‌ی عیراقه‌، پێویسته‌ متمانه‌ له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك-ه‌وه‌ له‌پارێزگار وه‌ربگیرێته‌وه"‌.

د. فه‌رهاد قادر راشیگه‌یاند " پارێزگاری كه‌ركوك ده‌توانێت سكاڵا له‌ دادگای فیدراڵی تۆمار بكات، چونكه‌ پارێزگای كه‌ركوك 12 ساڵه‌ هه‌ڵبژاردنی تێدا ئه‌نجامنه‌دراوه‌و ته‌نها به‌ یاسای بریمه‌ر ده‌توانرێت ئاڵوگۆڕی پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك بكرێت، نه‌ك له‌لایه‌ن په‌رله‌مان و سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه"‌.
د. نەجمەدین کەریم ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی و پارێزگاری کەرکوکە لە سێ مانگی رابردوودا ئاڵای کوردستانی لە سەر فەرمانگەکانی ئەو پارێزگایە هەڵدا، ئێستاش لەگەڵ بارزانی و کۆسرەت رەسوڵ یەکێکە لەسەر سەختەکانی لایەنگرانی ئەنجامدانی ریفراندۆم ئەمەش بۆتە ناڕەزایەتی حکومەتی بەغدا و لایەنە عێراقییەکان.



PM:02:29:14/09/2017