بەرهەم ساڵح دەستلەکارکێشانەوەی لەیەکێتی ئاراستەی کۆسرەت رەسوڵ کردووە

جێگری دووەمی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەستلەکاركێشانەوەی خۆی لە یەکێتی ئاراستەی کۆسرەت رەسوڵ جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی یەکێتی کردووە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست سپی کەوتووە، بەرهەم ساڵح لە رێگای ئیسماعیل مەحمود ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی یەوە نامەی دەستلەکاركێشانەوەکەی ئاراستەی جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی یەکێتی کردووە.

سپی زانیوویەتی کە بەرهەم ساڵح بۆیە ئەو نامەیەی ئاراستەی کۆسرەت رەسوڵ کردووە، " چونکە بەرهەم ساڵح وەک لەلای هاورێکانی ئاماژەی بۆ کردووە، هەر کۆسرەت رەسوڵ بە بەرپرسی خۆی زانیووە لە یەکێتیدا، دوای نەخۆشکەوتنی تاڵەبانی، هەر بۆیە نامەکەی ئاراستەی ئەو کردووە".
رۆژی شەممە بەرهەم ساڵح لە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان قەوارەیەکی سیاسی تۆمار کرد بەناوی " هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادوەری" و ئەمڕۆش لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر لۆگۆی قەوارەکەی بڵاوکردەوە.



PM:06:39:17/09/2017