هێرۆ ئیبراهیم بە نهێنی سەردانی بارزانی دەکات

هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئەمڕۆ بەنهێنی سەردانی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی کرد.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست سپی کەوتووە لە سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراوی ناو یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە، مەلا بەختیار بەرپرسی دەستەی کارگێری یەکێتی نیشتمانی کوردستان، بە هاوەڵی هێرۆ ئیبراهیم سەردانەکەی ئەنجام داوە.

سپی زانیوویەتی سەردانەکەی هێرۆ ئیبراهیم بۆ لای بارزانی بەمەبەستی پرسی ریفراندۆم بووە، لەو دیدارەی نێوان هەردوولادا وەک سەرچاوەکەی سپی ئاشکرای کرد، هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد داوا لە بارزانی دەکات ریفراندۆم دوا بخات.

هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد پێیوایە کە " ئەنجامدانی ریفراندۆم لەم کاتەدا مەترسی گەورەی زۆری دەبێت لەسەر هەرێمی کوردستان، بۆیە داوا لەبارزانی دەکات دوای بخات".

ماوەیەکی زۆرە هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد سەردانی بارزانی نەکردووە.




PM:06:50:17/09/2017