گۆڕان پەرلەمانتارێکی لە ریزەکانی خۆی دەرکرد

بزووتنەوەی گۆڕان پەرلەمانتارێکی لە ریزەکانی خۆی دەکرد وەک خۆیان ئاماژەی بۆ دەکەن لەبەرئەوەی ئەو هەڵسوکەوتەی ئەو دەیکات دژی پرەنسیپەکانی بزووتنەوەکەیە.

سەرچاوەیەکی بەرپرس لە بزووتنەوەی گۆڕان کە نەیویست ناوی خۆی ئاشکرا بکات، بە سپی راگەیاند " بزووتنەوەی گۆڕان بڕیاری دەرکردنی رابوون مەعروف پەرلەمانتاری بزووتنەوەکەی لە ریزەکانی خۆی دا".

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بۆ هۆکاری دەرکردنی ئەو پەرلەمانتارەی لە ریزەکانی خۆی گەڕاندەوە بۆ ئەوەی رابوون مەعروف پابەند نەبووە بە پرەنسیپەکانی بزووتنەوەکەو هەر لەبەر ئەو هۆیە دەرکراوە.

ئەو سەرچاوەیە بۆ سپی ئاشکرای کرد، کە بزووتنەوەکە داوای لە فراکسیۆنەکەی کردووە ناوبراو لە ریزەکانی خۆی دەربکات.

رابوون مەعروف لەبنەڕەتدا خەڵکی چەمچەماڵەو لەهەلێر ژیاوەو خاوەنی بڕوانامەی ماستەری لە فەلسەفەدا لە بەریتانیا بەدستهێناوە.

ماوەی سالێک سەرۆکی فراکسیۆن گۆڕان بووە لە پەرلەمانی کوردستان.

لەگەڵ بڕیار دان لەسەر سازدانی ریفراندۆم لە هەرێمی کوردستان، رابوون مەعروف بووە بە چالاکوانێکی جوولآنەوەی نەخێر لە ئێستادا. 




PM:07:47:19/09/2017