چەند ڕێگایەکی زۆر ئاسان بۆ وازهێنان لە جگەرە کێشان


بڕیار بدە کە بەیەکجاری واز بهێنی لە جگەرە کێشان، ئەگەرهاتوو بڕیارت دا ئەوە ئەمەدەبێت بە نیوەی جەنگەکە،چەند ڕێگایەکی کاریگەر هەیە ئەگەر بێتو جێبەجێی بکەی ئەوا ڕەنگە بەیەک جاری واز لە جگەرەکێشان بهێنیت.

توتن کە جگەرەی لێدروست دەکرێت ماددەی نیکۆتێنی تێدایە ئەمەش دەبێتە هۆی نەخۆشی شێرپەنجە کە لەمڕۆدا نزیکەی ٤٨٠٠٠٠ خەڵك بەهۆی ئەم نەخۆشیەوە گیانیان لەدەست داوە.

ڕێگاکان:

- خۆت ئامادە بکە بۆ ئەوەی بەتەواوی وازی لێبهێنیت : ئەگەر بێتو بڕیار بدەی کە واز لەجگەرە بهێنی ئەوا دەبێت ئەم کارانە بکەی

- بەهاوڕێ وهاوپیشەو خێزانەکەت بڵێ کە تۆبەیەکجاری واز لەجگەرە کێشان دە‌هێنی

- هەموو ئەو جگەرانەی کەپێتە فڕێیان بدە

- هەوڵبدە شتێک بمژی وەک نوقلێکی ڕەق، شەکری کڵۆ، گێزەر.

- هەر کات هەستت بە بیتاقەتی کرد بچۆ خواردنەوەیەک بخۆرەوە وە قاوە، چا

- هەوڵبدە سیستەمێکی پشگیری دروست بکە ی بۆ ئەوەی هاوکارت بن وەک ئەندامانی خێزانەکەت

- داوا لە هاوڕێ و هاو پیشەکانت بکە کە لەدەوری تۆدا جگەرە نەکێشن

- ئەگەر هاتو زۆر ماندو بوی بیر لەکارەکەت بکەرەوە بیربکەرەوە چۆن کارەکانت ئەنجام بدەی.

- هەمیشە هەولبدە خۆت سەرقاڵ بکەی

- ئاو و شەربەت زۆر بخۆرەوە

- لەوکەسانە دور بکەوە کە جگەرە دەکێشن

- هەوڵبدە بنێشت بجاوی

- خۆت سەرقال بکە بەبەکار‌هێنانی تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان وەک فەسبوک و ئینستاگرام.

- سەرچاوە:Medica News Today

وە:هە-ف



PM:10:49:19/09/2017