سه‌رۆكی جوڵاندنه‌وه‌ی نه‌خێر، شاسوار عه‌بدولواحید ره‌خنەی توند له سه‌ردانه‌كه‌ی ئەمڕۆی مه‌سعود بارزانی بۆ شاری سلێمانی ده‌گرێت و دەیشووبهێنێت بە " سەردانەکانی سەدام حسێن بۆ شارەکانی عێراق".
شاسوار عەبدولواحید، ئەمڕۆ(چوارشەممە) لەمیانی لێداونێكیدا بۆ بەشی كوردی دەنگی ئەمریكا، لەسەر سەردانەکەی بارزانی دەڵێت" هەروەها وتوشیەتی”له‌به‌رئه‌وه له كۆتاییدا خه‌ڵك هێنان، خه‌ڵك كۆكردنه‌وه به‌زه‌بری پاره و ئیمتیازات و به‌زۆر سودی نییه، سه‌دامیش پێش روخانی هه‌مو ئه‌و شتانه‌ی ده‌كرد به زۆر خه‌ڵكی كۆده‌كرده‌وه”.
ناوبراو دەشڵێت" ”هێنانی ئه‌م هه‌مو هێزه ئه‌منییه بۆ سلێمانی وه‌ڵامی ئه‌وه‌یه كه ئایا ئه‌و كه‌سه خه‌ڵكی له‌گه‌ڵه یا له خه‌ڵك ده‌ترسێت”.
شاسوار عەبدولواحید وتی " ”هێنانی ئه‌م هه‌مو هێزه ئه‌منییه بۆ سلێمانی وه‌ڵامی ئه‌وه‌یه كه ئایا ئه‌و كه‌سه خه‌ڵكی له‌گه‌ڵه یا له خه‌ڵك ده‌ترسێت”.
سەرۆکی جووڵانەوەی نەخێر دەڵێت” گله‌ییه‌كان له‌وڕوه‌وه‌یه كه ئاڕاسته‌ی ده‌كرێت به‌وه‌ی تۆ كاتێك شارێك یان وڵاتێك فه‌رامۆش ده‌كه‌یت، خزمه‌تی ناكه‌یت، ناكرێت به‌س ئه‌و كاتانه‌ی كه ئیشت پێیه‌تی بێی سه‌ردانی بكه‌یت و كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی زۆر له‌گه‌ڵ خۆتدا بهێنیت”.