ئەستێرەی جیهانی، شاکیرا لەگەڵ هاوڕێکەی پێکێ ئەستێرەی یانەی بەرشلۆنە لە یەکتری جیادەبنەوە.
میدیا جیهانییەکان ئاشکرایان کرد کە ئەستێری پۆپی جیهانی شاکیرا کە تەمەنی ٤٠ ساڵە له خۆشه‌ویسته‌كه‌ی جیرارد پیكێ یاریزانی تۆپی پێی بەرشلۆنە و هەڵبژاردەی ئیسپانیا جیا دەبێتەوە.
وەک ئەو ماڵپەڕانە ئاشکرای دەکەن هۆی جیابوونه‌وه‌ی شاكیرا و پیكێ به‌ھۆی سه‌رقاڵبوونی "شاكیرا"ی گۆرانیبێژه به كاره ھونه‌رییه‌كانی و گرینگی‌دان به ئیشه‌كه‌ی خۆی زیاتر و بێزاربوونی پیكێی یاریزان له ئه‌و پۆزشانه‌ی كه شاكیرا بۆی ده‌هێنایه‌وه و چیتر نایه‌وێت لێی تێبگات، بۆیه بڕیاری جیابوونه‌وه‌ی دا.
له‌لایه‌كی تره‌وه ماڵپه‌ڕی "parentherald" ئاماژه‌ی به ناڕاستی ھه‌واڵه‌كه كردووه.
شاكیرا ته‌مه‌ن "40" ساڵان بۆ ماوه‌ی حه‌وت ساڵه له‌گه‌ڵ "پیكێ" یاریزانی تۆپی پێی ته‌مه‌ن "30" ساڵان له پێوه‌ندی خۆشه‌ویستیدان و خاوه‌نی دوو منداڵن.