بانگەشەی ڕیفراندۆم ڕادەگیرێت

کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی ئاگاداریەک ئاڕاستەی ڕاگەیاندنەکان و لایەنەکان و بانگەشەکاران دەکات کە لە سبەی شەوەوە بانگەشەی ڕیفراندۆم ڕادەگیرێت.

بەگوێرەی نوسراوەکەی کۆمیسیۆن لە کاتژمێر 12ی شەوی 22ی ئەیلول بانگەشەی ڕیفراندۆم ڕادەگیرێت و داواش لە ڕاگەیاندنەکان و بانگەشەکاران دەکات پابەندبن بە بڕیارەکەی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی لە هەرێمی کوردستان بەپێچەوەنەوە "بەپێی یاسا بەرکارەکان مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت".

داواشدەکات سەرجەم پۆستەرەکانی بانگەشەی ڕاپرسی لە نزیک بنکەکانی دەنگدان لێبکرێنەوە تەنیا ئەو پۆستەرانە نەبێت لەلایەن کۆمیسیۆنەوە بۆ مەبەستی چۆنیەتی دەنگدان خراونەتەڕوو.



PM:02:43:21/09/2017