ڕەنج سەنگاوی، پێشکەشکاری کەناڵی ڕووداو گۆرانیبێژ "نەوید زەردی" سەرپشک دەکات لە بەکارهێنانی شیعرەکانی.
ڕەنج سەنگاوی لە بڵاوکراوەیەکیدا لەسەر یەکێک لە کارەکانی نەوید زەردی کە هۆنراوەی ڕەنج سەنگاویە نوسیوویەتی " زۆر سوپاس کاک نەوید زەردی بەرێز ، منیش زۆر لام جوان بوون و سەرکەوتوو بیت، سەرپشکم کردووی لە بەکارھێنانی سەرجەم ئەو شیعرانەمدا کە دڵگیرن بۆ گۆرانیە جوانەکانت، ئاوازەکانت شیعرەکانیان جوانتر کردووە".
ڕەنج سەنگاوی سەرەڕای ئەوەی شاعیرێکی دیارە یەکێکە لە دیارترین پێشکەشکارەکانی کەناڵی ڕووداو و پێشتریش لە کەناڵەکانی کوردسات و خاک کایکردووە.
نەویدزەردی لە شاری مەهابات لە دایک بووە و لە ئێستادا دانیشتووی وڵاتی ئەڵمانیایە، لە ساڵی ٢٠٠٤ەوە دەستی بە کاری هونەری کردوە و ئەو ستایلانەی ئەو کاریان تێدا دەکا بریتین لە پاپ، ڕاک، هیپ هۆپ.