یەکێتی وەفدێک دەنێرێتە لای بەرهەم ساڵح
"سپی زانیاری ورد بڵاودەکاتەوە"

یەکێتی بەهەردوو باڵی کۆسرەت ڕەسوڵ و هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەدەوە بە مەبەستی دەست بەرداربوون لە قەوارە سیاسیەکەی وەفدێک دەنێرێتە لای بەرهەم ساڵح.

سەرچاوەیەکی باڵا لە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە "سپی میدیا"ی ڕاگەیاند "هەردوو باڵی کۆسرەت ڕەسوڵ و هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد وەفدێکی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی کە پێکهاتون لە (عیماد ئەحمەد، ئەرسەلان بایز، پاڤێڵ تاڵەبانی) و چەند ئەندامێکی تری سەرکردایەتی یەکێتی دەنێرنە لای بەرهەم ساڵح بە مەبەستی دەست بەردان بوون لە قەوارە سیاسیەکەی و گەڕانەوەی خۆی و هاوڕێکانی بۆ ڕیزەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان.

بەپێی زانیاریەکانی "سپی" پێشنیاری ئەوە بۆ بەرهەم ساڵح دەکرێت کە ببێتە سەرۆکی لیستی یەکێتی بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان ڕۆڵی هەبێت لە دانانی بەرنامەی هەڵبژاردن و دەسنیشانکردنی کاندیدەکان.

ماوەی نزیکەی دوو ساڵە بەرهەم ساڵح وەک جێگری دووەمی سکرتێری گشتی یەکێتی کارەکانی هەڵپەساردووە.

رۆژی شەممەی ڕابردش بەرهەم ساڵح لە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان قەوارەیەکی سیاسی تۆمار کرد بەناوی " هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادوەری" و لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر لۆگۆی قەوارەکەی بڵاوکردەوە.



PM:09:59:21/09/2017