قاسمی سلێمانی بەجیا لەگەڵ بارزانی‌و کۆسرەت رەسوڵ‌و نێچیرڤان کۆدەبێتەوە

بەرپرسی گەورە ئەمنی و سیاسی ئێران قاسمی سلێمانی دوای ئەوەی دوێنێ لە شاری سلێمانیەوە گەیشتە هەرێم، ئەمڕۆ بەجیا لەگەڵ مەسعود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی و کۆسرەت رەسوڵ لە هەولێر کۆبوەوە.

بەپێی زانیارییەکانی سپی، قاسمی سلێمانی فەرمانداری قەرارگای قودس دوا پەیامی کۆماری ئیسلامی ئێرانی هێناوە بۆ سەرکردەی هەردوو حیزب و هەڕەشەی ئەوەی لەسەرکردەکانی هەردوو حیزب کردووە کە ئێران "دژایەتی توندی" ئەنجامدانی ریفراندۆم دەکات.

سەبارەت بەشێوازی گفتوگۆی قاسمی سلێمانی لەگەڵ بەرپرسانی هەردوو حیزبدا، سەرچاوەکەی سپی باسی لەوە کرد کە بەزمانێکی "هەڕەشە ئامێز" قسەی لەگەڵ کردوون.

ماڵپەڕی سپی، بەیانی ئەمڕۆ لە میانەی هەواڵێکدا سەردانی نهێنی قاسمی سلێمانی بۆ هەرێم لە رێگای شاری سلێمانیەوە بڵاوکردەوە..
بۆ زانیاری زیاتر ئەم لینکە بخوێنەرەوە..



PM:11:02:22/09/2017