جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرایدەکات حکومەت جارێ ئاماده نییه بۆ ئه‌وه‌ى بڕیارێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه له‌سه‌ر سیستمی پاشەکەوتى موچە بدات.
ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان لەسەر چەند پرسێک کۆبووەوە و بەر لە دەستپێکردنی بەرنامەی کاری دانیشتنەکە جەعفەر ئیمینکی ڕایگەیاند "لە کۆبوونەوەی هەفتەی پێشووی نێوان سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان و حكومه‌ت گەیشتونەتە ئەو ڕایەی كه جارێ حكومه‌ت ئاماده‌نییه بۆئه‌وه‌ى بڕیارێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه له‌سه‌ر پاشەکەوتی موچە بدات".
ئاشکراشیکرد کە سەرەڕای ئەوەی ئاماده‌كارییه‌كانی ئه‌وان به‌رده‌وامن بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى پاشه‌كه‌وتى موچه و به‌دیهێنانی سیسته‌مێكی باشتر بۆ مووچه، بەڵام "هه‌ردوو لایه‌ن گه‌یشتینه ئه‌و بڕیاره‌ی كه لیژنه په‌یوه‌ندیداره‌كانی په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم كاربكه‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌ی میكانیزمێك و سیستمێك بۆ لابردنی پاشه‌كه‌وتی موچه."
دوو ڕۆژ لەمەوبەر كۆبوونه‌وه‌یه‌كی باڵا له‌نێوان سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تیی حكومه‌تدا لەبارەی سیستمی پاشەکەوتی موچەوە بەڕێوەچوو، بەڵام هیچ بڕیارێک لەبارەی پاشەکەوتی موچەوە نەدرا.