پشووی فەرمی لە کەرکوک ڕاگەیەندرا

ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک سبەی کردە پشووی فەرمی و حکومەتی عێراقیش دەڵێت "دەوام ئاساییە لە سەرجەم دامو دەزگاکانی کەرکوک".


کەمێک لەمەوبەر ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک ڕایگەیاند "بەبۆنەی ئەنجامدانی ڕیفراندۆمەوە سبەی لە شاری کەرکوک پشووی فەرمیە".

هاوکات حکومەتی عێراق ڕەتی دەکاتەوە سبەی لە شاری کەرکوک پشوی فەرمی بێت و داوا لەفەرمانبەرانیش دەکات پابەندی دەوامی فەرمانگەکانیان بن.

بڕیارە سبەینێ ٢٥ى ئەیلولی ٢٠١٧ ڕێفراندۆم بۆ سەربەخۆیى هەرێمى کوردستان و ناوچە کوردستانییەکانى دەرەوەى هەرێمى کوردستان بەڕێوە بچێت.



PM:09:44:24/09/2017