"سپی" هۆکاری وەستانی پەخشی چوار کەناڵی یەکێتی ئاشکرا دەکات

ئێوارەی ئەمڕۆ ماوەی زیاتر لە کاتژمێرێک چوار کەناڵی ئاسمانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان وەستا، "سپی هۆکاری وەستانی پەخشەکانیان ئاشکرادەکات.


سەرچاوەیەک لە ڕاگەیاندنی یەکێتیەوە کە هاوکات کارمەندی یەکێکە لەو کەناڵانە بە "سپی میدیا"ی ڕاگەیاند "هۆکاری وەستاندنی چوار کەناڵی یەکێتی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە ئەو کەناڵانە نەیانویستوە پەخشی ڕاستەوخۆی کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکەی مەسعود بارزانی بگوازنەوە".

سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشکراکرد کە بە بڕیارێک پەخشی ئەو کەناڵانە وەستێنراوە تا دوای تەواوبوونی کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکەی مەسعود بارزانی

ئێوارەی ئەمڕۆ ماوەی کاتژمێرێک کەناڵەکانی ( کوردسات، کوردستانی نیوز، کوردستان بادینی، گەلی کوردستان ) وەستان و ئەو کەنالآنە هیچ روونکردنەوەیەکیان لەسەر وەستانەکەیان بۆ بینەرانیان بلآونەکردۆتەوە.



PM:09:57:24/09/2017