بەغدا ڕێوشوێنێکی دیکە دژی هەرێم دەگرێتەبەر

حکومەتی عێراق دەرهێنانی پاسپۆرتی عێراقی و کارتی نیشتیمانی بۆ هەرێم ڕاگرت و "سپی"یش زانیاری لەو بارەیەوە بڵاودەکاتەوە.


سەرچاوەیەکی باڵا لە حکومەتی هەرێم بە "سپی میدیا"ی ڕاگەیاند "حکومەتی عێراق لە کاتژمێر پێنجی ئێوارەی ئەمڕۆوە سەرجەم پەیوەندیە ئەلکترۆنیەکانی پەیوەست بە پاسپۆرت و کارتی نیشتیمانی لە تەواوی شارەکانی هەرێمی کوردستان وەستاندووە".

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکرد دوای گرتنەبەری ئەو ڕێوشوێنە بەهیچ جۆرێک حکومەتی هەرێم ناتوانێت مامەڵەی پاسپۆرت بۆ هاوڵاتیانی بکات و کارتی نیشتیمانیش کاری پێناکرێت.

ئەم ڕێوشوێنانە لە چوارچێوەی دژایەتی حکومەتی عێراقدایە بۆ ڕیفراندۆمی بڕیار لێدراوی هەرێمی کوردستان کە بڕیارە سبەی ئەنجام بدرێت.



PM:10:27:24/09/2017