"سپی" دوا بڕیاری گۆڕان لەبارەی ڕیفراندۆمەوە ئاشکرا دەکات

 

کۆبونەوەی جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان بەسەرپەرشتی ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەکە سەبارەت بەپرسی ڕیفراندۆمەکەی سبەینێی باشوری کوردستان کۆتاییھات و "سپی" ناوەرۆکی کۆبوونەوەکە ئاشکرادەکات.


سەرچاوەیەک لە بزووتنەوی گۆڕان بە "سپی میدیا"ی ڕاگەیاند "بزووتنەوەی گۆڕان کەمێکی دیکە بەیاننامەیەک بڵاودەکاتەوە کە تیایدا مەترسیەکانی ئەنجامدانی ڕیفراندۆم لەم کاتەدا و بەم شێوازە دەخاتەڕوو".

سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشکراکرد گۆڕان لە بەییانامەکەدا کە بڕیارە بڵاوی بکاتەوە لایەنگرانی سەرپشک دەکات لە دەنگدان بە بەڵێ یا نەخێر لە ڕیفراندۆمدا.

ئەو هەڵوێستەی گۆڕان ئەگەرچی دژایەتی نیە، بەڵام پاڵپشتیش نیە لە ڕیفراندۆمی بڕیار لێدراو کە سبەی ئەنجام دەدرێت.



PM:10:55:24/09/2017