رێژەی بەشداربووانی پارێزگای هەڵبجە ئاشکرا کرا

رێژەی دەنگدەرانی ریفراندۆم لە پارێزگای هەڵبجە ئاشکرا کراو رێژەکە ٥٥% ی هاوڵاتیان چوون بۆ دەنگدان.

جێگری بەڕێوەبەری کۆمسیۆنی هەڵبجەی هەڵبژاردن و راپرسی کوردستان دڵشاد نامق، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" لە کۆی نزیکە ٧٣ هەزار دەنگدەر ٤٠ هەزارو نزیکەی ٣٠٠ هاوڵاتی دەنگیان داوە".

ناوبراو ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە ئەو هاوڵاتیانەی ناویان نەهاتۆتەوە، یان کێشە لەناوەکانیاندا هەبوو ناگاتە ١%.

دڵشاد نامق ئاماژەی بۆ ئەوە کرد بەو پێیە رێژەی دەنگدان لە پارێزگای هەڵەبجە ٥٥% ە.  ‌



PM:09:40:25/09/2017