نەتەوە یەکگرتووەکان بەردەوام دەبن لە کارەکانیان لە کوردستان

لەبەرزترین پلەی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکانەوە راگەیەندرا، چالاکییەکانی ڕێکخراوەکەیان لە هەرێمی کوردستان وەک پێشوو بەردەوام دەبێت.

ئەمڕۆ دووشەممە 25ی ئەیلوول، لە ڕاگەیەندراوێکدا ستیڤان دویاریک، وتەبێژی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان پێشبینی ئەوە دەکات، چالاکییە ڕێپێدراوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سەرتاسەری عیراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە بەبێ سنووردارکردن بەردەوام دەبن.

نەتەوە یەکگرتووەکان داوا دەکات بە دیالۆگ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بکرێت.



 



PM:10:04:25/09/2017