روسیا هەڵوێستی خۆی لەسەر ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان راگەیاند

وەزارەتى دەرەوەى ڕوسیا ڕایگەیاندووە، ڕێزی داواکاریی و مافە نیشتمانییەکانى کورد دەگرن بەڵام لەگەڵ یەکپارچەى خاکى عێراقدان.


وەزارەتی دەرەوەی روسیا دەشڵێت، بەگوێرەی ئەنجامە بەراییەکان، دەنگی "بەڵێ" بۆ جیابوونەوە و راگەیاندنی سەربەخۆیی لە 90% نزیکبووەتەوە.

وەزارەتی دەرەوەی روسیا راشیگەیاندووە، گشتپرسییەکە لەوانەیە ببێتە هۆی درووستبوونی گرژی زیاتر لەناوچەکەدا بۆیە "مۆسکۆ بە گرنگی دەزانێت لە هەموو ئەو هۆکارانە دووربکەوێتەوە کە دەبنە هۆی زیاتر ئاڵۆزکردنی دۆخەکە لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، کە خۆی دووچاری کۆمەڵە گرژی و ئاڵۆزیی بووەتەوە".


رۆژی 25ی ئەیلول، 2013 بنكەی دەنگدان بە رووی زیاتر لە 3 ملیۆن دەنگدەری باشووری كوردستاندا كرایەوە. بەپێی ئامارەكانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردن و راپرسی 72%ی دەنگدەران وەڵامیان داوەتەوە، زۆرینەی رەهاشیان بە "بەڵێ‌" بووە.



AM:10:24:27/09/2017