دەیان هاوڵاتی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەستگیر کران
لەپاش ئەو ئەوەی ژمارەیەك زۆر لەخەڵكی رۆژهەڵاتی كوردستان بۆ پشتیوانی لە ریفراندۆمی سەربەخۆیی باشور هاتنە سەرشەقام، لە رۆژانی رابردوودا دەیان هاوڵاتی لەلایەن هێزەكانی ئیتڵاعاتەوە دەستگیركراون.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی "زاگرۆس پۆست" لە درێژەی گرتنو گوشارەكانی وەزارەتی ئیتلاعات بۆ سەر خەڵكی رۆژهەڵاتی كوردستان، تا ئێستا بەدەیان كەس لە شارەكانی سنە، سەقز، بۆكانو بانەو چەندین شاری دیكە دەستگیرو رەوانەی شوێنی نادیار كراون.
پاش نیوەرۆی 25ی ئەیلول ژمارەیەكی بەرچاو لە خەڵكی رۆژهەڵاتی كوردستان لەشارەكانی سنە، سەقز، مەهاباد، بانە مەریوان، بۆكان، كرماشانو چەندین شارو ناوچەی دیكە هاتنە سەرشەقامەكانو تا درەنگانێكی شەو بەشادیو هەڵپەڕكێ پیرۆزبایی بەرێوەچوونی ریفۆاندۆمیان لەخەڵكی باشور كرد.
PM:01:48:28/09/2017