" سبەی سووپای عێراق لە دیوی ئێرانەوە دەگەنە خاڵە سنورییەکان "

سوپاسالاری كۆماری ئیسلامی ئێران ڕایدەگەیەنێت "سبەی سوپای عیراق بەدیووی وڵاتی ئێمە دەگەنە خاڵە سنوریەكان لە باكوری عیراق".

فەریق محەمەد حسێن باقری، سوپا سالاری كۆماری ئیسلامی ئێران لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، كە لە گەڵ هاوتا عیراقییەكەی بۆی سازكرابوو ڕایگەیاند،"  حكومەتەكەی هیچ مامەڵەیەك لەگەڵ حزب و گروپ و ملیشا لە باكوری عیراق ناكات یەك پارچەیی خاكی عیراقی لا گرنگترە، دەشڵێت:"سبەی سوپای عیراق بەدیووی وڵاتی ئێمە دەگەنە خاڵە سنوریەكان لە باكوری عیراق".

ناوبراو دەڵێت" ئێمە وەك سوپای هەردوو وڵات ڕێكەوتنمان كردووە ، لە سەر دواین گۆرانكاریەكانی ناوچەكەو بەتایبەت لە نێوان هەردوو وڵاتی دراوسێ ، سبەینێ‌; سوپای عیراق بە دیوی ئێراندا دەگەنە سنورەكان بۆ جێ بەجێ‌ كردنی ئەو ڕێكەوتنەكەی كردوومانە".

سوپا سالاری كۆماری ئیسلامی ئێران وتیشی :"ئێمە وەك كۆماری ئیسلامی ئێران مامەڵە لەگەڵ یەك سوپا و یەك حكومەت و یەك پارچەیی خاكی عیراقی دراوسێ دەكەین".

ئەمڕۆ هەندێک میدیای عێراقی ئاشکرایان کرد کە هێزە عێراقییەکان لە دیوی ئێرانەوە ئۆپراسیۆنێکی سنوردار بۆ کۆنترۆڵکردنی خاڵە فەرمیە سنوریەکان.  




PM:07:41:28/09/2017