دژی کوردستان کۆبوونەوەیەکی لوتکەی تورکیا-عێراق- ئێران سازدەکرێت

سەرۆک وەزیرانی تورکیا ئاشکرای کرد لە هەوڵدایە بۆ بەستنی کۆبوونەوەیەکی لوتکەی نێوان وڵاتەکەی و عێراق و ئێران.

بن عەلی یڵدرم سەرۆک وەزیرانی تورکیا پێنج شەممە رایگەیاند" بەمەبەستی هەماهەنگیکردن بۆ ئەو رێووشوێنانەی دەیگرینە بەر لەلایەن هەر سێ وڵاتەوە، کار بۆ کۆبوونەوەیەکی لوتکە دەکەین".

سەرۆک وەزیرانی تورکیا جەختی لەسەر ئەوە کردەوە ئەو کۆبوونەوەیە بەمزوانە سازدەکرێت.

ناوبراو پێیوایە بەستنی جۆرە کۆبوونەوەیەکی لەو شێوەیە رێوشوێنەکان بەرامبەر کورد کاریگەر تر و بەهێزتر دەکات.



AM:09:57:29/09/2017