حکومەتی عێراق داوا دەکات کۆشنەر و خەلیل زاد و هێنری خاکی عێراق جێبهێڵن

حکومەتی عێراق داوا دەکات ژمارەیەک لە کەسایەتی ئەوروپی و ئەمەریکی کە دۆستی کوردن خاکێ عێراق جێبهێلن لەوانە کۆشنەر و خەلیل زاد و بیرنارد هێنری لێڤی.
  
رۆژنامەی (حەیات)ی چاپی لەندەنی لە ژمارەی ئەمڕۆ ٢٩ ی ئەیلولدا  بڵاویكردەوە، "حكومەتی عێراق داوای لە راوێژكارە بیانییەكانی مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان كردووە كە هەرێمی كوردستان جێبهێڵن كە لەنێویاندا راوێژكاری ئیسرائیلی هەن".
سەمیرە مووسەوی پەرلەمانتاری عێراق رایگەیاندووە، ژمارەیەك لە باڵیۆز و دبلۆماس كە لای بارزانی وەك راوێژكار كاریان كردووە، لەلایەن حكومەتی عێراقەوە كۆتایی بەكاركردنیان هێنراوە.

روونیشیكردەوە، ئەو كەسانە ناویان لەلای لیژنەی پەیوەندیییەكانی دەرەوەی پەرلەمانی عێراقە و داوایان لێكراوە هەرێم چۆڵ بكەن، ئەوانیش "بێرنار كۆشنر وەزیری پێشووی دەرەوەی فەرەنسا، ئیدی كۆهن، هێنری بیرنار لیفی، بیتر گۆلبرایس و زالمای خەلیل زاد".

بەپێی زانیارییەکانی سپی، ئەو کەسایەتیانە کە ئەوروپی و ئەمەریکن ماوەی چەند مانگێکە لە کودستانن و بارزانی راوێژیان پێدەکات بۆ پرسی ریفراندۆم، لەنێو ئەو کەسایەتیانەشدا هێنری بیرنارد لێڤی هەیە کە لە رەگەزدا فەرەنسی یە، بەڵام خۆی جوولەکەیەو لە شۆڕشی گەلی لیبیادا دژی قەزافی کاری کردووە، دەستی هەبوو لە چەکدارکردنی گرووپیەکانی دژی بەشار ئەسەد دیکتاتۆری سوریا.



AM:11:42:29/09/2017