دووه‌مین خولی فێستیڤاڵی فیلمی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت
ئەمرۆ ١ی ئۆکتۆبر کاتژمێر 6:00 ی ئێواره له هۆڵی ته‌لاری هونه‌ر، دووه‌مین خولی فێستیڤاڵی فیلمی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی ده‌ست به‌كاره‌كانی ده‌كات و پڕۆگرامه‌كانی فێستیڤاڵه‌كه‌ش وه‌كو خۆی ده‌ڕوات به‌ڕێوه.
یه‌كه‌م چالاكی فێستیڤاڵی فیلمی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی بریتی دەبێت لەوەی كه كۆمه‌ڵێك له كاستی فیلمه‌كان واته هونه‌رمه‌نده‌كان رێزیان لێده‌گیرێت و به‌سه‌ر فه‌رشی سوردا ده‌ڕۆن، هه‌روه‌ها ئه‌و هونه‌رمه‌نده نێوده‌وڵه‌تییانه‌ی كه بانگهێشتكراون بۆ به‌شداریكردن له فێستیڤاڵه‌كه، دواتر یه‌كه‌م فیلم وه‌ك ئۆپنین، كردنه‌وه‌ی فێستیڤالًَه كه فیلمێكی وڵاتی پیرۆیه به‌ناوی كینگ هاوس نمایشده‌كرێت، پاشان نمایشكردنی فیلمه به‌شداربووه‌كان به‌پێی پرۆگرامی ئاماده‌كراوی فێستیڤاڵ ده‌ستپێده‌كات تا كۆتایی هاتنی فێستیڤاڵه‌كه.
لەو فیستیڤاڵەدا کە ١٧٠ فیلم لە ٦٢ وڵاتی جیهان تێدا بەشدارە، ٥ خەڵاتی تایبەت و ١٥ خەڵاتی دیکە بەسەر براوەکاندا دابەش دەکرێت.
AM:10:41:01/10/2017