پێشینەی ١٠٠ هەزار دینار لە خوێندكارانی بەشە ناوخۆییەكان وەرناگیرێت

وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بە نوسراوی فەرمی بڕیاریدا بە ڕاگرتنی بڕیاری وەرگرتنی بڕی ١٠٠ هەزار دینار لە خوێندكارانی بەشە ناوخۆییەكان بۆ ئەمساڵی خوێندن.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە نوسراوێكی فەرمی كە ئاراستەیزانكۆ حكومییەكانی كردووە، داوا دەكات بۆ ئەمساڵی خوێندن پێشینەی ١٠٠ هەزار دیناری بەشە ناوخۆییەكان لە خوێندكاران وەرنەگیرێت.

عەباس ئەكرەم، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕایگەیاندووە، بە لەبەرچاوگرتنی باری دارایی خانەوادەی خوێندكاران ئەو بڕیارە لەلایەن وەزیری خوێندنی باڵاوە دەركراوە، دەشلیێت "ئەو خوێندكارانەی بۆ ئەمساڵی خوێندنی (٢٠١٧-٢٠١٨) ئەو بڕە پارەیان لێوەرگیراوە پێویستە بۆیان بگێڕدرێتەوە".

ساڵی ڕابردوو وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڕیاری وەرگرتنی ١٠٠ هەزار دیناری لە خوێندكارانی بەشە ناوخۆییەكان دەركرد و ئەو بڕیارەش ناڕەزایەتی خوێندكارانی لێكەوتەوە.



PM:02:32:03/10/2017