ئەنجومەنی نوێنەراری عێراق ١٠ رۆژ دادەنێت بۆ کۆمپانیای مۆبایلی کۆڕەک تیلیکۆم و ئەگەر لەو ماوەیەدا سەرجەم شایستە داراییەکانی لەسەری کەڵەکە بووە نەدات، ئەوا تۆڕی پەیوەندیەکانی ئەو کۆمپانیایە ڕدەگرێت.
به‌گوێره‌ی نوسراوێكی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، ئەگەر کۆمپانیای تیلیكۆم لەو ماوەیەی بۆی دانراوە سەرجەم شایستە داراییەکانی لەسەری کەڵەکە بووە نەدات، ئەوا تۆڕی پەیوەندیەکانی ئەو کۆمپانیایە ڕدەگرێت.
له نووسراوەکەی لیژنەی دارای نوێنەرانی عێراقدا هاتووه" ده‌سته‌ی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كان و ده‌سته‌ی گشتی باجه‌كان، راده‌سپێردرێن به وه‌رگرتنی سه‌رجه‌م ئه‌و شایسته داراییانه‌ی كه كه‌وتۆته سه‌ر كۆمپانیای كۆره‌ك تلیكۆم له‌ماوه‌ی 10 رۆژدا، به پێچه‌وانه‌وه ده‌سته‌ی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كان، هه‌ڵده‌ستێت به راگرتنی تۆڕی په‌یوه‌ندی ئه‌و كۆمپانیایه، تائه‌وكاته‌ی شایسته داراییه‌كان ده‌دات".
لەدوای ئەنجامدانی ریفراندۆمەوە لە ٢٥ ئەیلول حکومەتی بەغدا ودەزگاکانی حکومەتی ناوەندی ژمارەیەکی رێوشوێنی ئیداری و ئابوری دژی هەرێمی کوردستان پیادە کردووە.