"كەتەلۆنیا لە چەند ڕۆژی داهاتودا سەربەخۆیی ڕادەگەیەنێت"

سەرۆكی دەوڵەتی ناوچەیی كەتەلۆنیای ئاشكرای كرد هەرێمەكەیان لە چەند ڕۆژی داهاتوودا سەربەخۆیی ڕادەگەیەنێت.

دوێنێ سێشەممە، كارلۆس پوگدمون سەرۆكی دەوڵەتی ناوچەیی كەتەلۆنیا بە ماڵپەڕی (BBC) ڕاگەیاندووە "دەوڵەتی سەربەخۆی كەتەلۆنیا لە كۆتایی ئەم هەفتەیە یان سەرەتای هەفتەی داهاتوو بە فەرمی كارەكانی خۆی دەست پێ دەكات".

دانیشتوانی كەتەلۆنیا لە حەوت ملیۆن و 523 هەزار كەس پێكهاتووە و دەكەوێتە باكووری ڕۆژهەڵاتی ئیسپانیاوە، لەڕۆژی 1ی 10ی 2017 ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی كەتەلۆنیا بەڕێوەچوو كە تێیدا 90% دەنگدەران دەنگیان بە سەربەخۆیی و جیابوونەوەی كەتەلۆنیا لە ئیسپانیا دا.

  



PM:12:27:04/10/2017