ئەردۆغان لەگەڵ رۆحانی کۆبوەوە

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا بە سەردانێك گەیشتە تارانی پایتەختی كۆماری ئیسلامی ئێران و لە گەڵ رۆحانی لەو كۆبوونەوەدایە.

ئەمڕۆ چوار شەممە، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا بە سەردانێك گەیشتە تارانی پایتەختی كۆماری ئیسلامی ئێران و هەریەك لە وەزیرانی دەرەوە، ئابووری و وزە، سەرچاوە سروشتییەكان، بازرگانی و گومرگ، نێوخۆ، رۆشنبیری و گەشتوگوزار یاوەری دەكەن.

لە ئێستادا ئەردۆغان لەگەڵ حەسەن ڕۆحانی، سەرۆك كۆماری ئێران لەكۆبوونەوەدایە و سەرچاوەكانی هەواڵ باس لەوە دەكەن تەوەرێكی گفتوگۆكانیان تایبەت دەبێت بە پرسی ڕیفراندۆمی باشوری كوردستان.

 ئەمە لەكاتێكدایە لە چەند رۆژی رابردووشدا خلوسی ئاكار، سەرۆكی ئەركانی سووپای توركیا سەردانی ئێرانی كرد و لەگەڵ گەورە كاربەدەستانی ئێراندا كۆبووەوە و یەكێك لە تەوەرەكانی گفتووگۆكانی ئەردۆغان لەگەڵ گەورە كاربەدەستانی ئێران، پرسی ریفراندۆمی باشووری كوردستانە.



PM:01:20:04/10/2017