کۆنترۆڵکردنەوەی تەواوی سەنتەری حەویجە راگەیانرا

بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 5-10-2017 فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی حەویجە، کۆنترۆڵکردنەوەی تەواوی سەنتەری قەزاکەی راگەیاند.

فەریق روکن عەبدولئەمیر رەشید یارەڵڵا، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی حەویجە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، هێزەکانی فیرقەی 9ی سوپای عێراق، پۆلیسی فیدراڵی، بەرپەرچدانەوەی خێرا و لیواکانی 2،3،4 و11ی حەشدی شەعبی سەنتەری قەزای حەویجە-یان بە تەواوی کۆنترۆڵکردنەوە و پێشڕەوییەکان بەردەوامە.

ئەوەش لەکاتێکدا رۆژی چوارشەممە 4-10-2017 حەشدی شەعبی کۆنترۆڵکردنەوەی سەنتەری قەزای حەویجەی راگەیاندبوو.

قەزای حەویجە دەکەوێتە باشووری رۆژئاوای  پارێزگای کەرکووک، لە چوار ناحیە و نزیکەی 500 گوند پێکدێت و لە ناوەڕاستی ساڵی 2014ـەوە کەوتە دەست داعش.



AM:09:24:05/10/2017