خانمه گۆرانیبێژ ناوداری كورد "هێڵی ڵۆڤ"
له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و وێنه ڕووتانه‌ی كه به ناوی ئه‌وه‌وه بڵاوكرابوونه‌وه
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه كوردییه‌كان، هاته ده‌نگ و ده‌ڵێت ئه‌وه من نیم و ڕوونكردنه‌وه
و ته‌واوی به‌ڵگه‌كان بڵاو ده‌كاته‌وه.
"هێڵی ڵۆڤ"
له ڕوونكردنه‌وه‌كه‌دا، خاوه‌نی ڕاسته‌قینه‌ی وێنه‌كانی بڵاوكردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێت:
"ئه‌و وێنانه‌ی بڵاو كراونه‌ته‌وه ته‌نیا به فۆتۆشۆپ ده‌ستكاری كراون و ده‌وترێت
ئه‌و ئافره‌ته‌ی له وێنه‌كه‌دا ده‌ركه‌وتووه منم، به‌ڵام ئه‌مه هیچ ڕاست نییه و
ته‌نیا پڕوپاگه‌نده‌یه، بۆ شكاندنی منه وه‌ك ئافره‌تێك".
هێلین عه‌بدوڵا ناسراو به "هێڵی ڵۆڤ"
له‌دایكبووی ١٦ی تشرینی یه‌كه‌می ١٩٨٨ له ورمێ، كچه هونه‌رمه‌ند و گۆرانیبێژ و سه‌ماكه‌ر
و ئه‌كته‌ری كورده، زۆربه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی به زمانی ئینگلیزیین، له ساڵی ٢٠١٣ به‌هۆی
گۆرانی "Risk It
All" ناسرا، له
ساڵی ٢٠١٤ له فیلمی (Mardan) ده‌ركه‌وت، هێلین
ئێسته له نێوان لۆس ئانجلوس له ئه‌مه‌ریكا و هه‌ولێر له هه‌رێمی كوردستان ده‌ژی
و له ماوه‌ی ڕابردوودا سه‌نته‌رێكی جوانكاری تایبه‌ت به خانمانی له شاری هه‌ولێر
كرده‌وه و له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ڕه‌خنه‌ی زۆری لێ‌گیرا و ده‌وترا له‌م دۆخه‌ی ئێستا
كوردستان تێی كه‌وتووه و ته‌نگژه‌ی داراییه كاتی ئه‌وه نییه له‌م جۆره پڕۆژانه
له كوردستان بكرێته‌وه.