ئۆردوغان: لەگەڵ عێراق و ئێران میکانیزمی راگرتنی نەوتی هەرێم دادەنێین

سەرۆك كۆماری توركیا ئاشكرایكرد، لەگەڵ عێراق و ئێران میكانیزمی راگرتنی نەوتی هەرێم دادەنێن.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا لە لێدوانێكدا بۆ مێدیاكان رایگەیاند " رێوشوێنی ئابووری لە دژی هەرێمی كوردستان دەگرنەبەر، ئەمەش بە هەماهەنگی عێراق و ئێران".

سەرۆک کۆماری تورکیا ئاشکرای کرد كە ئەو سێ وڵاتە رێككەوتوون لەسەر ئەوەی میكانزمێك بۆ هەڵپەساردنی هەناردەكردنی نەوتی هەرێم دابنێن وەك وەڵامێك بۆ ریفراندۆمەكەی هەرێم.

ئەردۆغان بە توندی رەخنەشی لە ریفراندۆم لە كەركوك گرتووە، كە ناوچی ناكۆكی لەسەرە لە نێوان هەولێر و; بەغداد و دەڵێت "كورد لەو پارێزگایە شەرعیەتی نییە".

ئەو لێدوانەی ئۆردوغان دوای گەڕانەوەی دێت لە ئێران و کۆبوونەوەی لەگەڵ رۆحانی، عەلی خامەنەئی.



PM:02:36:05/10/2017