برای ئەندام پەرلەمانی پارتی ئاری هەرسین کە لە وڵاتی سوید دەژی کۆتای بە ژیانی خۆی هێنا.
ئاری هەرسین ئەندام پەرلەمانی پارتی لە ئەژماری تایبەتی لە تۆڕی کۆمەلآیەتی فەیسبووک رایگەیاند"بەداخ و ئاخێکی جەرگبڕەوە شەوی ٢٠١٧/١٠/٤ برای ئازیزمان (مەریوان محەمەد ھەرسین) لە تەمەنی ٤٧ ساڵیدا بە شێوازێکی کارەسات ئامێز لە شاری ستۆکھۆڵم لە وڵاتی سوید کۆتایی بە ژیانی خۆی ھێنا".
هەروەها نوسیویشیەتی" کاکە مەرە گیان: ڕۆحت شاد و یادت بەخێر... ھەرگیز لە بیرت ناکەین و خۆشمان ئەوێی".
ئاری هەرسین کادیرو پەرلەمانتاری پارتی باوکی دوو ژنی هێناوە، ئاری پێنج براو یەک خووشکن. لە زڕ دایەکەکەشی دووبراو سێ خووشکی هەیە، مەریوان دایکی راستەقینەی خۆیەتی و لە یاری بچووکترە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەم ھەل و مەرجە کوتوپڕەدا دەستبەجێ پرسەی بۆ دانانێین و، پاش گەڕانەوەمان لە وڵاتی سوید پرسەکەی لە شاری سلێمانی دادەندرێت و لەخزمەت ھەموولایەکدا ئەبین بۆ دوا ماڵ ئاوایی لە جوانەمەرگە.