سەرۆک وەزیران تورکیا سەردانی بەغدا دەکات

سەرۆک وەزیرانی تورکیا رایگەیاند" لەلایەن حکومەتی بەغداوە داوەت کراوەو لە ئایندەیەکی نزیکدا سەردانی بەغدا دەکات".

بن عەلی یڵدرم سەرۆک وەزیرانی تورکیا بە میدیا تورکییەکانی رایگەیاند" لە لایەن حەیدەر عەبادیەوە داوەتنامەیەکی پێگەیووەو بەم زوانە کاتی کۆبوونەوەکەو تەوەرەکانی باسەکە دادەڕێژین".

یەڵدرم وتیشی" ئیدارەی هەرێمی باکور دەبێت باجی هەڵەکەیان بدەنەوە کە ریفراندۆمیان کردو رووبەرووی چارەنووسی رەشی خۆیان دەبنەوە".

هەروەها بە بەرسانی کوردی وت" یاریتان بەئاگر کردووە، بەکەلە رەقی و لەبەر تەماح".

یەڵدرم وتیشی" دەستەیەکی سیانی لە تورکیاو عێراق و ئێران دروستبووە بۆ سزادانی نەوتی دژی ئیدارەی باکوری عێراق".

سەبارەت بە هێزەکانی تورکیا لە بەعشیقە لەدەڤەری موسڵ، ئێلدرم وتی" ئێمە ئەو هێزانە ناکشێنینەوە، ئەوانە لەوێن بۆ راهێنانی هێزەکان دژی داعش و بەتایبەتی هێزەکانی ئەسیل نجێفی دەکات".



PM:04:23:06/10/2017