" ئەوەی لە فڕۆکەخانە روویدا پرۆگرامەکانی پیرمام بوو"

کادیری دیاری یەکێتی نیشتمانی کوردستان پێیوایە ئەوەی لە فڕۆکەخانە روویدا پرۆگرامەکانی پیرمام بوو.

چەتۆ ساڵح کادیری دیاری یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە نووسینێک بە ناونیشانی " ئەوەی من بینیم لە فڕۆکەخانە" لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، نووسیوویەتی " پێش هە موو شتێک ئەوەی ئەمڕۆ كرا تەنها بۆ خودی مام بوو .. وەفای جەماوەر و كەس وكاری شه هیدان و تیكۆشەره ڕاستەقینه كان بوو .. ئەوەی لە فڕۆكەخانه گوزەرا من وام دەزانی لەمەراسیمێكی ترم چونكه (بەصمەی ) شوێنێكی ترم بەمەراسیمەكەوە دەبینی ..تۆنی قسەكان و سەرپەرشتیی و پرۆتۆكۆل و جەدوەلی پرۆگرامەكان .. ئەمڕۆ پیرمام بوو..".

چەتۆ ساڵح دەڵێت " مەسەلەی دەرهاویشتەكانی ئالای كوردستان ونیگەرانی میوانه ئێرانیەكان و بەغدا نامەیەكی سیاسی ناڕاستەوخۆی خەسمەكانی میوانەكان بوون، بەڵام لە ماڵی ئێمەوه كردیان بەسپۆنسەری هەڤاڵە دڵسۆزەکانیان.

ئەو پێیوایە " ئەمڕۆ مام غەدری لێکرا هەروەک غەدر لە میوانە قەدرگرانەکان کرا . ئەمڕۆ لایەنێکی میوان لە سەر حسابی مام ولە ناو فرمێسکەکانمان شەڕی دەرونی خۆیان دژی میوانە قەدرزانەکان کرد . دەبێت هۆکارچی بێت ئەمە کرا؟ پێویستە ئەم یاریە و گاڵتەجاڕیە ڕابگیرێت .. وه ده پرسین ئایاكاتی بەستنی كۆنگره نه هاتووه؟".

لە کۆتاییدا چەتۆ ساڵح دەڵێت "ببورە مام بە شێک لە شوێن کەوتوەکانت زوڵم لە جەنابت و ڕێبازەکەت دەکە ن. بێ ئەمەکن و لا دەرن".



PM:10:59:06/10/2017